نه‌وا
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "گه‌وره‌ترین كوتله مافى دیاریكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌ده‌ستداوه‌و ئێستا تۆپه‌كه له مه‌یدانى سه‌رۆك كۆماردایه، ئه‌ویش ته‌نها دوو بژارده‌ى له‌به‌رده‌ستدایه، كه شیرینترینیان تاڵه".
په‌رله‌مانتاره‌كه بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕى "سۆمه‌ریه‌نیوز"ی عیراقی كردوه و وتویه‌تی "گفتوگۆیه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه هه‌یه، كه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكات، چونكه به‌پێى ده‌ستور گه‌وره‌ترین كوتله ئه‌و مافه‌ى له‌ده‌ستداوه‌و ته‌نها یه‌كجار بۆى هه‌یه پاڵێوراو دیارى بكات و ئه‌و مافه ئێستا لاى سه‌رۆك كۆماره".
باسى له‌وه‌شكردوه، كوتله سیاسییه‌كان دژى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ن و هێشتا دیاریكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران به‌مافى خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام تۆپه‌كه له یاریگاى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماردایه و ئه‌ویش دوو بژارده‌ى له‌به‌رده‌ستدایه، كه شیرینترینیان تاڵه، ئه‌ویش یان ئه‌وه‌یه شه‌قام له خۆى رازى بكات و هێزه سیاسییه‌كان توڕه بكات، كه ئه‌وان له‌و پۆسته‌دا دایانناوه یاخود به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌شى هه‌ڵبژێرێت، ده‌بێت خۆى بۆ توڕه‌یى شه‌قام ئاماده بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكردوه، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران ده‌ستیكردوه به په‌یوه‌ندیكردن پێش ئه‌وه‌ى كۆتا بڕیاربدات، به‌تایبه‌تى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى پێشتر واژۆیان له‌سه‌ر داواكاریه‌ك كردبو و پێشكه‌شى سه‌رۆك كۆماریان كردبوو، تێیدا ژماره‌یه‌ك مه‌رجیان ده‌ستنیشانكردوه، كه پێویسته له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ‌دا هه‌بێت.