توركیا: چاوەڕێ دەكەین ئەمریكا و روسیا بەرپرسیارێتییەكانیان جێبەجێ بكەن

09/12/2019 جیهان

نەوا
خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا دوپاتیدەكاتەوە، بەردەوامدەبن لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی رێككەوتنەكانیان لەبارەی سوریا، بەڵام چاوەڕێی ئەمریكا و روسیان بەرپرسیارێتییەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.
خولوسی ئاكار لەكاتی بەسەركردنەوەی هێزەكانی وشكانیی وڵاتەكەی، لەبارەی رێككەوتنەكانی توركیا لەگەڵ ئەمریكا و روسیا وتی "بەردەوامین لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی رێككەوتنەكە. چاوەڕێی ئەوە دەكەین ئەمریكای هاوپەیمانمان و روسیای دۆستمان بەرپرسیارێتییەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن".
سەبارەت بە پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵ ناتۆ رایگەیاند: هەڕەشەكان بۆسەر هاوپەیمانێتییەكە (ناتۆ) بە جدی وەردەگرن، لە هەمانكاتدا چاوەڕێی ئەوە دەكەن هاوپەیمانێتیەكەش بەرپرسیارێتییەكانی خۆی لە بەرانبەر ئەنقەرە بەجێ بگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group