نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دەكات و بارودۆخی ئێستای سەر گۆڕەپانی سیاسیی تاوتوێ دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كەسەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ئەو هەڕەشانەیان باسكردوە كە روبەڕوی ئاسایش و سەقامیگری هەرێمی و نێودەوڵەتی بونەتەوە.
زەیدی راشیگەیاندوە، تەئكیدیكردوەتەو كە حكومەت بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكانی لەپێشیانەوە بنبڕكردنی گەندەڵی و رێگریكردن لە قاچاغچێتی و گەڕاندنەوەی چەك بۆ ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت.
ئاماژەشیكردوە، هەر لەگفتوگۆكەیدا لەگەڵ ماكرۆن باسیان لە بەردەوامی چاكسازییە ئابورییەكان و پەرەپێدانی سەقامگیری دارایی و ئابوری كردوە كە ژینگەیەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان دەڕەخسێنێت.