نه‌وا
عه‌لى داود دلێمى قائیمقامى قه‌زاى خالیدیه‌ى سه‌ربه پارێزگاى ئه‌نبار ئاشكرایكرد، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى خۆجێی و شێخه‌كانى ناوچه‌كه رێككه‌وتون بۆئه‌وه‌ی رێگه‌بدرێت خێزان و كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان به‌مه‌رجێك بێبه‌ریبونى خۆیان له‌و كه‌سانه‌یان رابگه‌یه‌نن، كه چه‌كدارى داعشن.
ئه‌و قائیمقامه له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "حكومه‌تى خۆجێی و شێخ و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ى چه‌كدارانى داعشیان كردوه به‌مه‌رج، كه هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان و له كه‌مپه‌كاندان، پێویسته له‌دادگاكاندا بێبه‌ریبونى خۆیان له‌و كه‌سانه‌یان رابگه‌یه‌نن، كه چه‌كدارى داعشن".
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و كه‌سانه هاوكارى هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كه‌سوكار داعشیه‌كانیان له‌ژیاندا ماون شوێنه‌كه‌یان ئاشكرابكه‌ن، هێزه ئه‌منیه‌كانیش رێگه‌یان به 13 خێزان داوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بێبه‌ریبونى خۆیان له‌رۆڵه‌كانیان راگه‌یاندوه.
قائیمقامى قه‌زاى خالیدیه ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، كه دادگاكان پێشوازییان له سه‌دان خێزانى چه‌كدارانى داعش كردوه بۆئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى بێبه‌ریبونى خۆیان له رۆڵه‌كانیان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.