نه‌وا-كاروان مه‌حمود
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان له سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌پێی دوایین زانیاریه‌كانمان ره‌وشی رۆژهه‌ڵات له‌مه‌ترسییدایه‌و فشاره‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیانی به‌رده‌وامه‌و هه‌رچی ئێمه‌ش داوا بكه‌ین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ده‌كرێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه".
فه‌رزین كه‌رباسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان له سلێمانی به رادیۆ نه‌وای رایگه‌یاند، به‌پێی دوا زانیارییه‌كان ئاشكرا كراوه فشاره‌كان و ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه‌و له رۆژانی رابردووش گه‌نجێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سوپای پاسداران گیانی له‌ده‌ستداوه، جگه له‌وه‌ش رۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن و دۆخه‌كه تێك نه‌چێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن یاخود بانگهێشتیان ده‌كه‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، ئێمه‌ش وه‌كو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوه‌ندی هاوكاری تا ئه‌وه‌نده‌ی توانا‌مان هه‌بووه چه‌ندین لایه‌نمان ئاگادار كردووه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌مان گه‌یاندووه‌ته رێكخراوه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیداران به دۆخی كوردستانی رۆژهه‌لات و ئێران به‌گشتی.
فه‌رزین كه‌رباسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان له سلێمانی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بێده‌نگی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ رۆژهه‌ڵات نه‌شارده‌وه‌و وتی: "وه‌كو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌موو دۆخێك‌دا پشتیوانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بووین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان هیچ هه‌ڵوێستیكیان نه‌بووه‌و بێده‌نگ بوون، هه‌ر كه‌سه‌و به‌رژوه‌ندییه‌كی هه‌بوو له‌و بێده‌نگییه، له رۆژهه‌ڵات گه‌وره‌ترین رێپێوان و پشیتوانی بۆ رۆژئاوا ئه‌نجامدرا به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكی ئاشكرا‌و فه‌رمی بۆ رۆژئاوا نه‌كراوه له‌رابردوو له‌ئێستاشدا".
داواشیكرد، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێت بۆ هاوكاری و گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامی بده‌ن چونكه له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیییان له‌گه‌ڵ وڵاتان و رێكخراوه جیهانیه‌كان هه‌یه‌و ئێمه هه‌رچی داوابكه‌ین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران فشاره‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاتر ده‌كرێت ده‌كرێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه‌و وه‌كو هه‌مووان ده‌شزانن ئێمه ناتوانین بچینه ئه‌وێ و پشتیوانی‌یان بكه‌ین.