نه‌وا-لاڤه كورده
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، توێژه‌رێكی سیاسی پێیوایه هاتنه‌كه‌ی دوو مه‌به‌ست له‌خۆده‌گرێت.
د.محه‌مه‌د بازیانی سه‌رۆكی بزافی چاكسازی و گه‌شه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بۆ هه‌رێم و پێشتریش بۆ عیراق، به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه قه‌ته‌ر هه‌رچه‌نده وڵاتێكی زۆر بچوكه، به‌ڵام كاریگه‌ری هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، ده‌توانێت تا راده‌یه‌ك نێوه‌ندگیری بكات، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانیش له په‌یوه‌ندیه‌كی باشدایه وه‌ك ئه‌مریكا و ئێران و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به‌ده‌ر له ئیمارات و سعودیه، كوردستانیش بۆته چه‌ق و سه‌نته‌ر".
ده‌رباره‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش، ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه وتی "قه‌ته‌ر خاوه‌نی كێڵگه‌ی گه‌وره‌یه بۆ غازی سروشتی و هه‌رێمیش له ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و بازیان هه‌مان شتی هه‌یه، ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كی ئابوری دروستببێت".