راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: پارتی و یەكێتی بۆ دانانەوەی عادل عەبدولمەهدی OKیان داوە

18/01/2020 عێراق

نەوا-كاروان مەحمود 
راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رەتیدەكاتەوە سوننەكان كاندیدیان بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق هەبێت و راشیدەگەیەنێت، كار بۆ دانانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەكرێت و لە حزبە كوردستانییەكان یەكێتی و پارتی OKیان داوەتێ و كوتلەی سەدر-یش چاوەڕوانی بۆچوونی شەقام دەكات.
ئەمین بەكر راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لە ئێستادا كوتلەی شیعەكان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران و لە ناو ئەوانیشدا فراكسیۆنی فەتح بەكاری خۆی دەزانێت و بەوئاڕاستەیە كاری دەكات ئەوەی لە رابردوو كاری لەسەر كرا كۆمەڵێك ناو هەبوون و دواتر بێدەنگی لەبارەوە كراوەو لەئێستاشدا ئەوەی ناوی هێنرابێت و كاری لەسەر بكرێت دانانەوەی عادل عەبدولمەهدی-یەو خۆشی هەندێك هەنگاوی دەستپێكردووە لەوبارەیەوەو سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووەو لە ئێستادا پارتی و یەكێتی "OK" یان داوەتێ و لایەنە شیعەكانیش وەكو كوتلەی فەتح رەزامەندن لەوبارەیەوەو ئەوەش ماوەتەوە پارێزگاری دەكات و چاوەڕوانی بۆچوونی شەقام دەكات كوتلەی سەدرە.
باسی لەوەشكرد، سوننەكان هیچ شتێكیان نەبووە لەوبارەیەوەو رەتیشیان نەكردووەتەوە چونكە ئەوان خۆیان دابەشبوون و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆچوونی خۆی ئاشكرا بكات لەسەر دانانەوەی عادل عەبدولمەهدی مەرجەعیەت و خەڵكی ناڕازی شەقامە بزانرێت بۆچوونیان چی دەبێت، جگە لەوەش كۆمەڵێك ناوی دیكە هەیە كە وەك ئەگەرێك ناویان هێنراوە بۆ ئەگەری دیاری نەكردنی عادل عەبدولهەدی كە سەرجەمیان شیعەن.
سەبارەت بەوەی دەوترێت ئەمریكا لەهەوڵدایە كاندیدێكی سوننە ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەمین بەكر راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی: "ئەوەی لەسەر لایەنە سووننەكان هەیە نەخۆیان ئامادەكردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و نە هیچ شتێك لەوبارەیەوە باسكراوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group