دوو سەربازی عێراقی لە نەینەوا شەهید بوون

45 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركێكی گەڕان و پشكنین لە لایەن فیرقەی 7ی پیادە، بۆمبێكی چێندراو تەقیوەتەوە، ڕوداوەكە لە سنوری لێپرسراوێتیی لیوای 27ی پیادە لە باكوری بیابانی ڕاوە ڕویداوە، كە دەكەوێتە باشوری پارێزگای نەینەوا.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئەم تەقینەوەیەوە كە پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش بوە، 2 سەرباز شەهید بون و 2ی تریش بریندار بون، وەزارەتی بەرگری جەختیشی كردوە كە هێزەكانی سوپا بەردەوام دەبن لە كێوماڵكردنی ناوچەكان بۆ ڕاوەدونانی تێرۆریستان و وشككردنی سەرچاوەكانیان تاوەكو ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئاماژە بەوەشدا، خەمباریی خۆمان بۆ شەهیدبونی سەربازەكانمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە خێزانەكانیان دەكەین، هیوای چاكبونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group