نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق ده‌ڵێت "ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كراون، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و فه‌رمانم كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستگیربكرێن".
عادل عه‌بدولمه‌هدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ئامانجكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات و وتی "فه‌رمانم به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كردوه لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیربكرێن".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندبو، سێ موشه‌كی كاتیۆشا له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان لێبكه‌وێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ئه‌و سه‌كۆی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌ڕێیه‌وه كاتیۆشاكان ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كراوه.
راشیگه‌یاند، سه‌كۆی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه بوه و موشه‌كی دیكه‌شی تێدابوه و ئاماده‌كراوه بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز بكرێت.
له‌م مانگه‌دا ئه‌وه چواره‌مجاره موشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌كرێت.