گەشتی ئاسمانیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە
39 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەمار توفەیلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف رایگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ئێران بەردەوامە، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكیان لەبارەی راگرتنیان بەدەست نەگەیشتووە و كاروبارەكان بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
باسی لەوەشكرد، تاوەكو ئێستا هیچ گەشتێكمان هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمڕۆ 15 گەشتی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
عەمار توفەیلی روونیشیكردەوە، هەردوو كۆمپانیای مێنزیس و ناس لە فڕۆكەخانەی نەجەف كارناكەن و كۆمپانیایەكی دیكە بەناوی (تراڤلس) كارەكانیان بۆ دەكات، وەك بۆردینگ و تیكت و خزمەتگوزاریی دیكە، كە تاوەكو ئێستا هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێنەداون.