40 ملیۆن كەس لە سیستمی خۆراكدا تۆمار كراون

40 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
تاڵب نەعمە بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە سیستمی بەشە خۆراكدا تۆمار كراون نزیكەی 40 ملیۆن كەسن و دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلكترۆنیەوە سود لە خزمەتگوزارییەكانی وەك گواستنەوە، دابەشكردن، گۆڕینی بریكارو زیادكردنی ئەندامان وەربگرن.
راشیگەیاندوە، بەپێی پلانی وەزارەتی بازرگانی لەم مانگەدا ئەپڵیكەیشنی (وەكیلی) بەشێوەیەكی قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا دەخرێتە كار دوای ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی بەغدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group