كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق: 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون
21/01/2020 عێراق
نه‌وا
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق باس له‌وه‌ده‌كات، له دو رۆژی رابردوی خۆپیشاندانه‌كاندا له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون و چه‌ندین خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له پارێزگای به‌غدا چوار خۆپیشانده‌ر كوژراون و 85 ی دیكه‌ش برینداربون، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان 36 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له پارێزگای دیاله خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و سیانی دیكه‌ش برینداربون، له به‌سره‌ش سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و 24 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردووه، له پارێزگای زیقار هه‌شت خۆپیشانده‌ر برینداربون و له كه‌ربه‌لاش دو خۆپیشانده‌ر كوژراون و 18ی دیكه‌ش برینداربون.