نه‌وا
هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له هه‌وڵی كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان و بڵاوه‌پێكردن به‌و خۆپیشانده‌رانه‌ن، كه چوارمانگه به‌رده‌وامن و رۆژی شه‌ممه پێكدادان و رووبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان خۆپیشانده‌ران و ئه‌و هێزانه‌دا هاته ئاراوه.
به‌پێی میدیا عێراقیه‌كان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانیان داوه.
به‌پێی زانیاریه‌كان له به‌غدا زیاتر له 20 كه‌س به هۆی ته‌قه و هه‌ڵدانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه برینداركراون و سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌كان باس له كوژرانی دوو خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن له‌و شاره.
هاوكات له پارێزگای زی قاریش باس له كوژرانی سێ خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ر ده‌كرێت.
هێزه ئه‌منیه‌كان دوای گه‌مارۆدانی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان، هه‌وڵیان داوه خۆپیشانده‌ران له خێمه‌كان دوربخه‌نه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كاندا بگرن و خۆپیشانده‌رانیش به توندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
له‌سه‌رتای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ستیانپێكردووه و به هۆی توندوتیژیه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 600 كه‌س كوژراون و زیاتر له 17 هه‌زار خۆپیشانده‌ریش برینداربوون.