نه‌وا
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئێران له باشوری رۆژئاوای ئه‌و ولاته له كاتی نیشته‌وه‌دا به‌هۆی كێشه‌یه‌وه له رێڕه‌وی خۆی له فڕگه لایدا و چووه ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه.
رۆژی دووشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئێران، كه به 135 سه‌رنشینه‌وه له تارانه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری ماهشه‌هر له پارێزگای خوزستان به‌ڕێكه‌وتبوو، به هۆی شكانی ته‌گه‌ره‌كانیه‌وه له كاتی نیشتنه‌وه‌دا له رێڕه‌وی خۆی لایدا و چووه ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرساین ئێرانی رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له گۆرگانی باكوری ئێرانه‌وه به‌ره‌و تاران ده‌چوو به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیه‌وه ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی گۆرگان و رۆژی شه‌ممه فر ِۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئێران كه له تارانه‌وه به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێكه‌وتبوو به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له بزوێنه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران.
ئه‌م رووداوانه له دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كه بووه هۆی كوژرانی 176 كه‌س بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌شتیارانه به كایه‌ی ئاسمانی و هێڵی ئاسمانی ئێران كه‌متر ببێته‌وه و به پێی وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی تاران سه‌ردانكردنی گه‌شتیارانی بیانی بۆ ئه‌و وڵاته به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.