نه‌وا
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین رایانگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19)وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له هه‌زار و 500 كه‌س زیاتره و توشبوانیش 67 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
رۆژانه دوائاماری توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی چینییه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه و تا ئه‌م به‌یانییه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردون گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و 526 كه‌س، هه‌روه‌ك توشبوانیش به‌رزبۆته‌وه بۆ 67 هه‌زار و 104 كه‌س.
هه‌روه‌ها داتاكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه هه‌شت هه‌زار و 294 كه‌سی توشبو به ڤایرۆسه‌كه‌ش چاكبونه‌ته‌وه و مه‌ترسییان له‌سه‌رنه‌ماوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له میسر یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، كه یه‌كه‌م حاڵه‌ته له كیشوه‌ری ئه‌فریقا بدۆزرێته‌وه، له ئیماراتیش سێ توشبوی ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌یانیی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ-ی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا رێگه نه‌درا سه‌رنشینانی فڕۆكه‌یه‌ك دابه‌زن به‌هۆی گومانی بوونی كه‌سی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، حه‌وت فڕۆكه‌ی دیكه‌ش ئاگاداركرانه‌وه له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی دڵنیابونه‌وه بكه‌ن له‌وه‌ی هیچ سه‌رنشینێكی توشبوی كۆرۆنای تێدا نییه.