نه‌وا
ئانا كۆزنیتسۆڤا كۆمسیارى روسیا بۆ مافه‌كانى منداڵان ئاشكرایكرد، تائێستاش زیاتر له 500 منداڵى بیانى له عیراقدا بونیان هه‌یه، كه له گرتوخانه‌كانى به‌غدان و هه‌زارانیش له سوریادا ماون، كه له كه‌مپه‌كاندان.
ئه‌و كۆمسیاره‌ی روسیا به‌ئاژانسى هه‌واڵی "سپوتنیك"ى وڵاته‌كه‌ى وتوه، دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك منداڵیان له عیراقه‌وه گه‌ڕانده‌وه روسیا، له‌ئێستادا زیاتر له 500 منداڵی دیكه له گرتوخانه‌ى به‌غدان، كه خه‌ڵكی چه‌ندین وڵاتى جیهانن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌زاران منداڵ له كه‌مپه‌كانی سوریادان.
وتوشیه‌تی "چاومان له‌و منداڵانه‌یه كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و خۆشحاڵیان ده‌بینین كاتێك به كه‌سوكاریان شادبونه‌ته‌وه‌و چاودێرى سه‌ركه‌وتوییان ده‌كه‌ین، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك ده‌ژین و دڵخۆشن و ئێمه‌ش دڵخۆشین بۆیان".
دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوى داعش له‌ساڵى 2017ه‌و رزگاركردنى سه‌رجه‌م زه‌ویه‌كانى ژێرده‌ستى ئه‌و رێكخراوه، هه‌زاران چه‌كدارى داعش كوژران و هه‌زارانیش به‌دیلگیران، كه هه‌زاران منداڵیان له‌پاش خۆیان جێهێشوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌شێكیان له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌شێكى زۆرى ئه‌و منداڵانه له عیراق و سوریان و وڵاته‌كانیان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه وه‌ریانبگرنه‌وه.