نه‌وا
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی وه‌ڵامی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌داته‌وه و بێئومێدبونی خۆی راگه‌یاند.
رۆژی هه‌ینی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاساكانی یاری پاكی دارایی بڕیاری دا بۆ دوو وه‌رزی داهاتوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان "چامپیۆنزلیگ"، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی سزا بدات و نه‌هێڵێت به‌شداری بكات، هه‌روه‌ك بڕی 30 ملیۆن یورۆش غه‌رامه ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه مان سیتی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌ست به بێئومێدی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به بڕیاره‌كه توشی سه‌رسوڕمان نه‌بون، چونكه هه‌میشه داوایانكردوه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بێ لایه‌نانه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌كان بكات.
راشیگه‌یاندوه، له مانگی 12ی ساڵی 2018 گه‌وره لێكۆڵه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا به ئاشكرایی ده‌رئه‌نجامه‌كان و سزاكانی ده‌خسته‌ڕو، كه به‌نیازه راده‌ستی مانچسته‌ر سیتی بكات به‌رله‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش ده‌ستپێبكه‌ن.
مان سیتی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ڵه بوه و دزه‌كردنی زۆری تێدابوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ندێك گومان هه‌یه له‌و ئه‌نجامه‌ی، كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه به‌نیازه راده‌ستی بكات، هه‌ربۆیه یانه‌كه‌یان سكاڵایه‌كی فه‌رمی راده‌ستی ده‌سته‌ی رێككاری سه‌ربه یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد و راستی و دروستییهكهشی سه‌لمێندرا.
هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه له پاش ته‌واوبونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی زیانی له یانه‌كه‌یان داوه، به‌نیازن له زوترین كاتدا روو له پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ریی بێ لایه‌ن بكه‌ن و قۆناغی یه‌كه‌می هه‌نگاوه‌كانیشیان له نزیكترین ده‌رفه‌تدا رێوشوێنی پێویست له دادگای دادی وه‌رزشی ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی لیستی تۆمه‌ته‌كان، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌نێوان ساڵانی 2012 تا 2016 بنه‌ماكانی یاری پاكی دارایی پێشێلكردوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا هاریكاری پێشكه‌ش نه‌كردوه.