سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ داوایه‌كى پارتى له‌ كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د عه‌للاوى ئاشكرا ده‌كات

16/02/2020 عێراق

نه‌وا
داوایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق ئاشكرادەكرێت، كە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە.
لەوبارەیەوە یوسرا رەجەب سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق لە بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) كە بە سپۆنسەری رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان لە رادیۆ نەواوە پەخش دەكرێت،
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ بارودۆخى عیراق ئاڵۆزو پڕ ململانێى هاورده‌یه‌ و وتى: "له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارم قسه‌م له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ داواى خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد، پێیان وتوین كه‌ ئه‌وان گۆڕه‌پانى ته‌حریریان جێهێشتووه‌، كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى عیراق پاڵپشتى ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها یسرا ره‌جه‌ب داواكارییه‌كى پارتى دیموكراتى كوردستانى له‌ محه‌مه‌د عه‌للاوى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عیراق ئاشكراكرد و وتى: "پارتى پێداگرى له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات و مه‌رجى له‌سه‌ر عه‌للاوى داناوه‌".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group