"هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانه‌كان نییه‌"

17/02/2020 عێراق

نه‌وا
وته‌بێژی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق ره‌تیكرده‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان هه‌بێت.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی‌ "عادل عه‌بدولمه‌هدی"‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عیراق (واع) وتی‌: "خۆپیشاندان مافێكه‌ ده‌ستوور و یاسا زامنی‌ كردووه‌".
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وتیشی: "كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هیچ نیازێكیان نییه‌ دوای‌ ده‌نگدان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی‌ كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كان بهێنن".
پێشتر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ راسپێردراوی‌ عیراق داوای‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كرد به‌رده‌وامبن له‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group