نه‌وا
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاوشئۆغلۆ خسته‌ڕوو.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه:
شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا رۆژی چوارشه‌ممه 19/2/2020 له ئه‌نقه‌ره چاوی به مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه‌وت، له دیداره‌كه‌دا چاوشئۆغلۆ جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی، بۆ پشتیوانیكردن له گه‌لی سووریا له‌پێناو گه‌یشتن به ئاسایش و سه‌قامگیری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی به‌گوێره‌ی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ته‌واوی گه‌لی سووریا به‌بێ جیاوازی نیشاندا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی دا، وه‌ك نوێنه‌رێكی شه‌رعی گه‌لی كورد و رۆڵه‌كه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ مافه‌كانی كورد و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافانه له ده‌ستووردا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی بوونی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له عه‌فرین، گرێ سپی و سه‌رێ كانیێ كرد.
چاوشئۆغلۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی چه‌كداران و پێداگیری له‌سه‌ر گرنگی به‌سزاگه‌یاندنیان كرده‌وه، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی دیمۆگرافی و گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
لای خۆیه‌وه شاندی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا دیدگای خۆی بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له وڵات، گرنگی كاراكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و داڕشتنی ده‌ستورێك، كه له‌گه‌ڵ دۆخی خه‌ڵكی سووریا بگونجێت، خسته روو، به شێوه‌یه‌ك كه مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كان له‌و ده‌ستووره‌دا جێگیر بكرێن.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواشی له توركیا كرد، هاوكارییان بكات له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی ئه‌نجوومه‌ن و ئیئتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌باره‌ی وه‌ستاندنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عه‌فرین، سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی ده‌كرێت و ئاسانكاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌و ناوچانه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ك شانده‌كه‌یان رێزی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی ملیۆنان په‌نابه‌ری سووری و حه‌واندنه‌وه‌یان له توركیا و پشتیوانی ئه‌و وڵاته بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریای بۆ لایه‌نی توركیا نیشاندا، دا‌واشیان كرد، لێكتێگه‌یشتنی زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی گه‌لی سووریا به گشتی و گه‌لی كورد به تایبه‌تی هه‌بێت، له پێناو تێپه‌ڕاندنی نه‌هامه‌تییه‌كانیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئارام بۆیان.
19/2/2020
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانی كورد له سووریا