هاوپەیمانی عەرەبی: ئاسمانی گەروی بابولمەندەب بە تەواوی پارێزراوە

54 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
توركی مالكی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی كە سعودیە سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، بە 100 فڕۆكەی جەنگیی پشتیوانی ئاسمانیان بۆ ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی یەمەن كردوە كە سوپای یەمەن لە دژی حوسییەكان دەستیپێكردوە، لەدەستپێكی ئۆپراسیۆنەكەوە تائێستا 324 ئامانجی ستراتیجی لەناو براون.
مالكی باسیلەوەشكردوە، هاوپەیمانی عەرەبی بە درێژایی 24 كاتژمێر پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزە چەكدارەكانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنە وشكانییەكاندا دەكات ئاسمانی گەروی بابولمەندەب بە تەواوی پارێزراوەو بەئامانجگرتنیش بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group