نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی پێشبینی ده‌كات، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتودا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی نه‌رمی بنوێنێت به‌رانبه‌ر به لایه‌نه‌كان و هێزه‌كانیش بیانه‌وێت كابینه‌كه بۆ رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق دروستبكرێت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وادا ئاشكرایكرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ماڵی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه شیعی و سوننی و كوردییه‌كان به‌شداربون، به‌شی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌كان جۆرێك له ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان هه‌یه، به شیعه‌كانیشه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه شیعییه‌كان به‌هۆی شه‌قامه‌وه به ئاشكرا ئه‌و هه‌ڵوێسته راناگه‌یه‌نن؟.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی پێشی وایه، دروستكردن و متمانه‌دان به‌و كابینه‌یه رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقه له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێیدایه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتودا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی جۆرێك نه‌رمی بنوێنێت به‌رانبه‌ر به لایه‌نه‌كان، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بیانه‌وێت كابینه‌كه متمانه‌ی پێبدرێت و ده‌نگ بهێنێت، چونكه ئه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێیدایه، رزگارده‌كات.