نه‌وا
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق داوا ده‌كات، له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئه‌و پارێزگایه دابخرێت و گه‌شتی ئاسمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاتانه رابگیرێت، كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆڕۆنا تێیاندا تۆمار كراون.
عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق ی راگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویسته له‌هه‌ر شارێك توشبون به‌و ڤایرۆسه تۆماركرا، شاره‌كه دابخرێت و رێگه به هۆی جۆره چوونه ناوه‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌و شاره نه‌درێت.
وتیشی، پێویسته ته‌نها رێگه بدرێت به‌پسپۆڕانی ته‌ندروستی بچنه ئه‌و شارانه‌ی حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوه، تابتوانرێت به‌ر به‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بگیرێت.
هاوكات داواشی كرد، گه‌شته ئاسمانیه‌كان له نێوان عێراق و ئه‌و وڵاتانه رابگیرێت، كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تێیاندا تۆمار كراون.
رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆڕۆنا له شاری نه‌جه‌ف تۆمار كرا، كه خوێندكارێكی خه‌ڵكی ئێرانه.