نه‌وا
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 66 كه‌س و توشبوونی هه‌زار و 501 كه‌سیش پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌لیڕه‌زا ره‌ئیسی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند، له نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 12 كه‌س به‌هۆی توشبوون به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه،523 كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
له‌و 523 كه‌سه كه له یه‌كشه‌ممه‌وه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، 225 كه‌س له تارانی پایته‌خت تووش بوون. له پارێزگای ورمێ 4 كه‌س، له ئیلام 2 كه‌س و هه‌روه‌ها له كرماشانیش كه‌سێك تووش بوون.
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران ده‌شڵێت، تاوه‌كو ئێستا 291 كه‌س له ئێران چاره‌سه‌ر كراون و له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.