لە 15 خولەكدا و لە ماڵەوە پشكنینی كۆرۆنا دەكرێت

25/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لە رێگەی ئامێرێكەوە كە بەمنزیكانە دەكەوێتە بازاڕەوە، لە ماوەی 15 خولەكدا پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنایان هەیە.
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، ئامێرەكە هاوشێوەی پشكنینی دووگیانیە، بەڵام لە رێگەی دڵۆپێك خوێنەوە پشكنین بۆ گومانلێكراوەكە دەكات و پاش 15 خولەك ئەنجامەكە ئاشكرا دەكات.
ئامێرەكە لەلایەن ئۆكسفۆردەوە تاقیدەكرێتەوە و دوای وەرگرتنی مۆڵەتی زانستی، سەرەتا رادەستی كارمەندانی تەندروستی و دواتریش بە شێوەی فراوان دەخرێتە بازاڕەوە.
حكومەتی بەریتانیا پێشوەختە سێ ملیۆن و 500 هەزار لەو ئامێرانەی كڕیوە بۆ ئەوەی دابەشیان بكات.
هاوكات كۆمپانیای ئامازۆنیش ئەركی گواستنەوەی ئامێرەكانی بۆ كڕیاران لەئەستۆ گرتووە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا دوای دڵنیابوونەوە لە راستی ئەنجامەكانی ئەو ئامێرە، لە هەفتەی داهاتوەوە بۆ هەموان بەردەست دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group