نه‌وا
كۆشكی سپی رێگه نادات، ئه‌نتۆنیۆ فاوچی گه‌وره به‌رپرسی پزیشكی، ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه لێدوانی لێوه‌ربگیرێت له‌باره‌ی رێككاره‌كانی كۆشكی سپی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به هه‌نگاوێكی "بێبه‌رهه‌م" وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوایان كردبوو ئه‌نتۆنیۆ فاوچی، كه ئه‌ندامێكی گرنگی تیمی كۆشكی سپییه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بێته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی نوێنه‌ران و له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كۆشكی سپییه‌وه قسه‌ی لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام كۆشكی سپی نایه‌وێت له ئێستادا ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
جود دێری، وته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، له‌كاتێكدا ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئاسییكردنه‌وه‌ی ژیان و دروستكردنی ڤاكسین، كارێكی "به‌رهه‌مدار" نییه ئه‌ندامی دیاریكراوی تیمه‌كه‌ی كۆشكی سپی بچنه به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی كۆنگرێسه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی دوپاتیكردۆته‌وه، پابه‌ندن به كاركردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌كاتی گونجاو‌دا.
دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا زۆرینه‌ن و چه‌ند جارێك و له پرسی جیاوازدا به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ و كۆشكی سپی‌دا هه‌بووه.