وەزیری تەندروستی: یەك حاڵەتی تای خوێنبەربون تۆمار كراوە یەك گومانلێكراویش هەیە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێكار بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان گیراوەتەبەر.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، نەخۆشی تای خوێنبەربون، نەخۆشیەكی گوازراوەیە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكەو سەرچاوەكەشی لەئاژەڵەوەیە، لەسەر ئەنجامەكان كار دەكەن و كۆنترۆڵكردنیشی ئاسانە.
وتوشیەتی، ساڵانە لە سەرەتای وەرزی زستان و كۆتایی وەرزی بەهار، بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ رێگریكردن لە تەشەنەنەكردنی پەتاكان رێكارەكان دەگرنەبەرو ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی ماوەی مانگێكە لە عیراق تای خوێنبەربون بڵاوبوەتەوەو گیانلەدەستدان هەبوە، زیاتر هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە، چونكە ئەگەر هەیە لە هەرێمیش بڵاوببێتەوە.
سامان بەرزنجی راشیگەیاندوە، پێش 10 رۆژ حاڵەتێكی گومانلێكراو هەبو، بەڵام ئەو پەتایە نەبو یەك حاڵەتی ئەو نەخۆشیەش لەكۆیە هەیە و حاڵەتێكی دیكەش هەیە گومانلێكراوەو هێشتا پشتڕاست نەكراوەتەوە، بۆ پشكنینەكانیش هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group