نەوا-
وەزیری خوێندنی باڵای عیراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ زیاتر لە 300 كەس لە یەكەمەكانی زانكۆو ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان بەدەستهێناوە دەركرد.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڵاویكردوەتەوە، نەعیم عبودی وەزیری خوێندنی باڵا فەرمانی دەركردوە بە دامەزراندنی 320 هاوڵاتی كە هەڵگری بڕوانامەی باڵان و لەیەكەمەكانی سەر ئاستی پارێزگاكانن بە پشتبەستن بە بڕیارو یاسا بەركارەكان.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق راشیگەیاندوە، ئەوانەی فەرمانیان بۆ دەرچوە دەتوانن سەردانی زانكۆكانیان بكەن بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی دامەزراندنیان و خستنەڕوی بەڵگەنامە پێویستەكان لە ماوەی 10 رۆژدا.
بۆ خوێندنەوەی ناوی ئەو دەرچوانەی دامەزراون كلیك بكە.
https://mohesr.gov.iq/ar/assets/img/uploaded_files/11520251.pdf