نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون، بەرزبوەوە بۆ زیاتر لە 52 هەزار كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا تەرمی 27 فەڵەستینی كە لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون لەگەڵ 85 برینداری دیكە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی كەرتی غەزە.
راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون، بەرزبوەتەوە بۆ 52 هەزارو 787 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 119 هەزارو 349 كەس.