نه‌وا
گروپێكى نوێى میلیشیا له عیراق به ناوى "لیواى تۆڵه‌ى موهه‌ندیس" خۆى راگه‌یاند و به‌رپرسیارێتى دوو هێرشیشى بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئه‌ستۆگرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی گروپه‌كه‌دا هاتوه "ئێمه "لیواى تۆڵه‌ى موهه‌ندیس" به‌رپرسیارێتى خۆمان له به‌ئامانجگرتنى بنكه‌ى ڤیكتۆر له به‌غدا (فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له به‌غدا) له رۆژى 6-5-2020 راده‌گه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بهوهكردوه، به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانیان له رۆژی هه‌ینی 17-4-2020 توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كى (شینۆك)ى ئه‌مریكى به دوو موشه‌ك له باشورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا بكاته ئامانج.
"لیواى تۆڵه‌ى موهه‌ندیس" ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو پرۆسه‌كه به ڤیدیۆ تۆماركراون و دواتر بڵاوده‌كرێنه‌وه.