زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو كەسانەی مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچوە

30/05/2020

نەوا
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی ئەو كەسانەوە بڵاودەكاتەوە، كە مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچوە.
لەوبارەیەوە موقەدەم شیلان عوسمان لێپرسراوی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە "ترافیك ئێف ئێم"ی وتوە "ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان بەسەرچوە، لە رۆژی 4-3-2020ەوە تا 15-6-2020 هیچ سزاو غەرامەیەك بۆ مەبەستی نوێكردنەوە نایانگرێتەوە تەنها پارەی رسوماتی نوێكردنەوە دەدەن".
هەروەها موقەدەم شیلان عوسمان رونیكردوەتەوە، بەگوێرەی خشتەیەكی رێكوپێك كاری تاقیكردنەوەی فێرخوازانی نوسینگەكانی شۆفێری بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی تیۆری رێكدەخەنەوە و هەر نوسینگەیەك بەگوێرەی ئەو نۆرەیەی بۆی دەستنیشاندەكرێت، كارەكانی رایی دەكرێت. كارەكانیش لەكاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانییەوە دەستپێدەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group