به‌شیر حه‌داد: كێشه‌ی جوتیارانی خورماتوو چاره‌سه‌رده‌كرێت

30/05/2020 عێراق

رێگری ده‌كرا گه‌نمه‌كانیان ببه‌نه‌ سایلۆ
نه‌وا
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، به‌دواداچونی بۆ كێشه‌ی جوتیارانی قه‌زای خورماتو كردوه‌ و  به‌ڵێنیشی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدراڵ و به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، ‎ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی قه‌زای خورماتوه‌وه‌، رێگری ده‌كرا له‌به‌رده‌م جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كانیان ببنه‌ سایلۆی خورماتو، به‌شیر حه‌داد په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی فیدراڵ و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی قه‌زای خورماتوه‌وه‌ كرد، ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا، كه‌ له‌ زوترینكاتدا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ‎جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ندامانی كه‌ركوكی په‌رله‌مانی راسپارد بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group