لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كەمدەكرێتەوە؟

30/05/2020

نەوا-كاروان مەحمود 
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ گۆڕانكارییەك لە مووچەی فەرمانبەران كرابێت و ئەوەش دەڵێت: "هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە ئاشكرا نەكراوە".
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن لەم مانگەوە بەپێی سیستمی نوێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت و دەرماڵەی فەرمانبەران دەبڕێت، زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ رادیۆ نەوا وتی: "تا ئێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هیچ شتێك لەبارەی گۆڕانكاری و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران رانەگەیەنراوەو ئەوەی دەوترێت دوورە لە راستییەوە".
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ رونكردنەوەی داو وتی: "هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیاری نەكراوەو بەفەرمی وەزارەتی دارایی هیچ رانەگەیاندووە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group