نه‌وا
رۆژنامه‌ى "نیویۆرك تایمز" ئاشكرایكرد، به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى ئه‌مریكا دواى كوژرانى كه‌سێكى ره‌شپێست له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسه‌وه و دروستبونى گرژى له‌به‌رده‌م كۆشكى سپى، دۆناڵد ترامپ گواستراوه‌ته‌وه بۆ حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنی.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی نهێنییه‌وه وه‌رگرتوه و ئاشكرایكردوه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا براوه‌ته حه‌شارگه‌یه‌كى نهێنى له‌ژێرزه‌مینی كۆشكى سپی-دا، كه بۆ به‌كارهێنانى له‌كاتى هێرشى تیرۆریستی‌دا دروستكراوه.
ئه‌و هه‌نگاوه خۆپارێزییه دواى ئه‌وه دێت، كه خۆپیشاندانه‌كانى به‌رده‌م كۆشكى سپى به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چون توندوتیژییان تێبكه‌وێت و مه‌ترسى له‌سه‌ر كۆشكه‌كه دروستببێت، به‌ڵام دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان به به‌كارهێنانی غازی فرمێسك‌ڕێژ و بیبه‌ری توند خۆپیشانده‌رانی ناڕازییان دورخسته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییه‌كى ره‌شپَست له‌سه‌ر ده‌ستى پۆلیسێكى سپى پێست كوژرا و ئه‌وه‌ش به ره‌گه‌زپه‌رستى لێكدرایه‌وه، خۆپیشاندان له چه‌ندین ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد، لاى خۆیشیه‌وه دۆناڵد ترامپ خۆپیشانده‌رانى به رێگر و تاڵانچى وه‌سفكرد و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز و ته‌قه‌كردنى لێ‌كردن ئه‌وه‌ش خۆپیشانده‌رانى ئه‌وه‌نده‌ى تر توڕه كردوه.