ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق بۆی هه‌یه‌ ئاماری قوربانییانی كۆرۆنا بڵاوبكاته‌وه‌

01/06/2020 عێراق

نه‌وا
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری دا تەنها یەك لایەن دۆخ و ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە.
ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە تەنها وەزارەتی تەندروستیی عیراق دەسەڵاتی راگەیاندنی دۆخ و ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە، نەك هیچ لایەنێكی دیكە.
بڕیارەكەی كازمی لەكاتێكدایە، رۆژانە وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە بڵاودەكاتەوە، وێڕای ئەوەی ئیدارە و لایەنە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عیراقیش رۆژانە ژمارەی توشبوان بڵاودەكەنەوە.
لەلایەكی دیكەوە ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەكانیان كەرەنتین دەكرێن و تەئیكددەكاتەوە، هەر توشبویەك تۆمار كرا لە نەخۆشخانە تایبەتیەكاندا جیادەكرێنەوە، داواش دەكات دەزگاكانی راگەیاندن وردبن لە گواستنەوەی زانیاریەكان.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group