مانگی رابردوو عیراق به‌ بڕی دوو ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌

01/06/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرای كرد، مانگی رابردوو نزیكه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه‌ و داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار بووه‌.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، مانگی رابردوو 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌ كه‌ سێ ملیۆن و 545 هه‌زار به‌رمیلی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ بووه‌.
رونیشیكردۆته‌وه‌، هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی 3 ملیۆن و 212 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌و مانگه‌دا به‌ 21 دۆلار فرۆشراوه‌ و كۆی داهاته‌كه‌ی دوو ملیار و 91 ملیۆن دۆلار بووه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group