نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی هیچ رۆڵێكی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكادا هه‌بێت.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ولاته‌كه‌ی هیچ رۆڵێكی له خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه ئه‌مریكا نییه و ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته رووده‌ده‌ن ئه‌نجامی سه‌ركوت و ده‌مكوتی به‌رده‌وامی خه‌ڵكه.
وتیشی، زۆر سروشتیه، خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌و په‌ڕی بێزاریدان و ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌و دۆخه ده‌رده‌بڕن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی كه تارانی به ده‌ستوه‌ردان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كردبوو، وتیشی، "له دز وایه هه‌موو كه‌سێك دزه"، وڵاتێك كه بێ سڵكردنه‌وه ده‌ستوه‌ردان له دۆخی وڵاتانی تر ده‌كات ته‌نها ئه‌مریكایه.
پێشتر رۆبێرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی هه‌ر یه‌ك له ئێران، روسیا، چین و زیمبابۆی به ده‌ستوه‌ردان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كردبوو.
چه‌ند رۆژێكه له دژی كوژرانی پیاوێكی ره‌شپێست له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكاوه، خۆپیشاندان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه.