نه‌وا
زه‌ینه‌دین زیدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى، كه ئێستا تیمه‌كه‌ی به جیاوازى دوو خاڵ پێشه‌نگى خولى ئیسپانى له به‌رشه‌لۆنه‌ى ركابه‌رى گرتوه، ده‌ڵێت "خوله‌كه له كۆتا رۆژی‌دا یه‌كلاییده‌بێته‌وه".
زیدان سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌ى كۆتا یارییان له یانه‌ى ئیسپانیۆل به گۆڵێكى بێ به‌رانبه‌ر، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتى "یاریه‌كه‌مان برده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه واتاى ئه‌وه نییه خولى ئیسپانیمان یه‌كلاییكردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى له كۆتا رۆژدا ده‌بێت".
ده‌شڵێت "ته‌ماشاكه‌ن یارى دژى ئیسپانیۆل چه‌ند قورس بو، هه‌رگیز ناتوانین بزانین كێ براوه‌ى خوله‌كه ده‌بێت".
زیدان له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ستایشى كه‌ریم بن زیمه‌ى هێرشبه‌ری كرد سه‌باره‌ت به‌و تاكه گۆڵه‌ى یارییه‌كه، كه دروستى كرد و وتى "بن زیمه چیتر توشى سه‌رسوڕمانم ناكات، ئه‌و یاریزانێكه كارى داهێنه‌رانه ده‌كات له‌ناو یاریگادا و زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان".
تائێستا یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ى 71 خاڵ پێشه‌نگى خولى ئیسپانى گرتوه و به‌رشه‌لۆنه‌ش خاوه‌نى 69 خاڵه و خوله‌كه‌ش ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌ى ماوه بۆئه‌وه‌ى كۆتایى پێبێت.