ڤایرۆسێكی مەترسیداری دیكە لە چین سەریهەڵدا

30/06/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
توێژەرانی چینی ڤایرۆسێكی نوێی بەرازیان دۆزیوەتەوە، كە توانای گواستنەوەی بۆ مرۆڤ و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا هەیە.
بەوتەی ئەو توێژەرە چینیانە ئەو ڤایرۆسە توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ جەستەی مرۆڤ و تووشكردنی هەیە و بەو هۆیەی كە ڤایرۆسێكی نوێیە رەنگە جەستەی مرۆڤ نەتوانێت بە باشی رووبەڕووی ببێتەوە.
باسیان لەوەشكردووە، نیگەران لە توانای خۆگۆڕینی و گەشەی ئەو ڤایرۆسە چوونكە دەبێتە هۆی ئەوەی بە جیهاندا بڵاوببێتەوە.
دۆزینەوەی ئەم ڤایرۆسە لە كاتێكدایە كە كۆرۆناش هەر لە چینەوە سەریهەڵدا و تا ئێستا نزیكەی 10 ملیۆن و 500 هەزار كەسی تووش كردووە و بۆتە هۆی مردنی زیاتر لە نیو ملیۆن كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group