"لە ژێر پەردەی قەیرانی كۆرۆنا 90 وڵات ئازادی راگەیاندنیان پێشێل كردووە"

30/06/2020 جیهان

نەوا
رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور لە نوێترین راپۆرتی دا ئاماژەی بەوەكردوە، لانی كەم 90 وڵات لە ژێر ناوی رووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا دەستیان بە سەركوتی رۆژنامەنوسانی سەربەخۆ و پێشێلكردنی ئازادی راگەیاندن كردووە.
بەپێی راپۆرتەكەی پەیامنێرانی بێ سنور لە كۆی 193 وڵاتی ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لانیكەم 90 وڵات دۆخی كۆرۆنایان قۆستوەتە بۆ سەركوت و پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و میدیاكان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە چین، روسیا، هیندستان و ئەمریكا چەندین حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان تۆمار كراوە.
لای خۆیەوە كریستۆف دێلڤار سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور نیگەرانی خۆی لەوەنیشانداوە، كە هەندێك لە سەركردەی وڵاتان لەوانە ئەمریكا و بەرازیل راستەوخۆ رۆڵیان لە ئازاردان و پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان هەبووە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group