نه‌وا
ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق داوا له توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانیان رابگرن و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌كات هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بنێن.
ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی توركیا ده‌ستدرێژیه‌كانیان بۆ سه‌ر خاكی عیراق چه‌ندباره ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه حكومه‌ت ئه‌و كارانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه زیان به په‌یوه‌ندیی به‌هێز و درێژه‌كه‌ى نێوان گه‌لى هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه داواده‌كات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی توركیا رابگیرێن، كه زیان به ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌ستدرێژین بۆسه‌ر سه‌روه‌ری و گیان و سه‌روماڵى عیراقییه‌كان. ده‌شڵێت "حكومه‌تی عیراق دوو نامه‌ی فه‌رمی به زمانێكی توند راده‌ستى باڵیۆزی توركیا كردوه و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه بۆ چه‌سپاندنی مافی عیراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و وه‌ستاندنیان په‌نا بۆ چوارچێوه‌ی یاسایی و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بات".
وته‌بێژه‌كه ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، له هه‌ر كاره‌ساتێكی مرۆیی و ماددیدا توركیا به‌رپرسیارێتی یاسایی و ره‌وشتی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌و ده‌ستدرێژیانه به‌زاندنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و ئاسایشی گه‌له‌كه‌یه‌تی، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش كراوه هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه بنێت و پشتیوانی له مافی عیراق بۆ پارێزگاری له خاكه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی بكات.