له‌باره‌ی گه‌شتی هاوڵاتیانی عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

05/07/2020 عێراق

نه‌وا
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مه‌ده‌نی عیراق رایگه‌یاند، هەوڵی تەواویان خستوەتەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو پێشكەشكردنی ئاسانكارییە پێویستەكان بەمەبەستی رێگه‌خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانی گه‌شتیارانی عیراقی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.
لە راگەیەندراوێكدادەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مه‌ده‌نی عێراق باسی له‌وه‌كردووه‌ " هەوڵی تەواومان خستوەتەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو پێشكەشكردنی تەواوی ئاسانكارییە پێویستەكان به‌ گەشتیارانی بەرەگەز عێراقیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات،بەمەبەستی رێگه‌خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیان".
راشیگه‌یاندووه‌، به‌پێی بڕیارەكەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتیمانی عیراق بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان هەتا رێكەوتی 15ی ئەم مانگە، بێجگە لە گەشتە تایبەتەكان بۆ گەڕاندنەوەی عیراقییەكان و ئەو هاوڵاتیانه‌شی خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی دووه‌من ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته‌".
رونیشیكردۆته‌وه‌، له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، "ریگەبدرێت بەو هاوڵاتییە عیراقییانە و خێزانەكانیان گەشت بكەن بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی رەگەزنامەن تێیدا، لەگەڵ وەرگرتنی بەڵێننامە لێیان كە نەگەڕێنەوە بۆ عیراق تا ئەوكاتەی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی تەواو كۆتایی پیدێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group