عیراق.. 118 كه‌سی تر به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

07/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 400 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و زیاتر له‌ 100 حاڵه‌تی مردن به‌كۆرۆنا تۆماركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق دوو هه‌زار و 426 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون و 118 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، هه‌زار و 511 تووشبووی دیكه‌ چاكبوونه‌وه‌.
تا ئێستا 64 هه‌زار و 701 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ 36 هه‌زار و 252 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و دوو هه‌زار و 685 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ ئێستادا 25 هه‌زار و 252 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ژێر چاودێریدان، كه‌ باری ته‌ندروستی 396 كه‌سیان ناجێگیره‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group