نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی پێشوی وه‌زاره‌تی كاره‌با تۆمارده‌كات، كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری تۆمه‌تباركردبوو به وه‌رگرتنی 70 ملیۆن دۆلار وه‌كو به‌رتیل له كۆمپانیایه‌كی چینی.
محه‌مه‌د زه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووه له وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به‌رهه‌م ساڵح به‌وه تۆمهتباركردهكات، كه 70 ملیۆن دۆلاری وه‌كو به‌رتیل وه‌رگرتووه له واژۆكردنی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی كاره‌بای زوبه‌یدییه، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شه‌نگهای چینی ئه‌نجامدراوه.
بۆیه سه‌رچاوه‌یه‌كی رێگه‌پێدراو له نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، له دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ داوایه‌كی یاسایی دژی ئه‌و هه‌واڵه ناڕاستانه تۆماركردووه، كه محه‌مه‌د زه‌یدی هه‌ڵیبه‌ستوون و چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه رێگهپێدراوهكهی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت، ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و هه‌ڵبه‌ستراون، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، مه‌رام لێی لێدانه له ناوبانگ و پێگه و كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك كۆمار.