منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌ لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا

08/07/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
ژنێك له‌ شاری جوانڕۆی رۆژهه‌لاتی كوردستان دانی به‌ تاوانی كوشتنی منداڵی هاوسه‌ره‌كه‌یدا نا.
محه‌مه‌د ره‌زا ئامویی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كرماشان به‌ میدیاكانی ئێرانی وتوه‌، ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌.
ئه‌و باوه‌ژنه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ هه‌ستی كردووه‌، كه‌ به‌ هۆی ئه‌و منداڵه‌وه‌ خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی كه‌مبوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ رۆژێك منداڵه‌كه‌ی بردۆته‌ باخێك، سه‌ره‌تا بێهۆشی كردووه‌، دواتر ده‌ماری ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی بڕیوه‌.
ئه‌و ژنه‌ دانیشی به‌وه‌دا ناوه‌، كه‌ دواتر بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ وه‌ك رووداوێكی ئاسایی نیشان بدات ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی له‌ به‌رزاییه‌كه‌وه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
منداڵه‌كه‌ ناوی ژیار بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو باوكی هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ زڕدایكه‌كه‌ی كردبوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ باپیر و دایه‌گه‌وره‌ی ژیابوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ كوژرانی، باوكی بردبوویه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان بمێنێته‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group