نه‌وا
به‌هۆی لافاوه‌وه له ویلایه‌تێكی باكوری خۆرهه‌ڵاتی هیندستان لانی كه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی هیندستان بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕی وه‌رزی له ویلایه‌تی ئاسام لانیكه‌م 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانی تریش برینداربووه.
لافاو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئاسامی گرتوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له سه‌ر شوێنی ژیانی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س داناوه و زیانێكی زۆریشی به‌و ویلایه‌ته گه‌یاندووه.
ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا بارانی به‌خوڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هیندستان، پاكستان و به‌نگلادیش ده‌گرێته‌وه و زۆرجار به هۆیه‌وه لافاو هه‌ڵده‌ستێت و زیانی گیانی و مادی به‌دواوه ده‌بێت.
لافاوی ئه‌مساڵ له كاتێكدایه هیندستان بووه‌ته یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی جیهان كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنای تێدا تۆمار ده‌كرێت.