نه‌وا
ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا 18 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند و ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش له 700 هه‌زار كه‌س نزیكبونه‌ته‌وه، تائێستا زیاتر له 11 ملیۆن له توشبوان چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێى داتاكانى ماڵپه‌ڕى worldometers ، تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/8/2020 ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان گه‌یشتوه‌ته 18 ملیۆن و 26 هه‌زار و 297 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 4 ملیۆن و 764 توشبوو له ئه‌مریكان و زیاتر له دوو ملیۆن و 708 هه‌زارى له به‌ڕازیلن و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 754 هه‌زار له هندستان، دواى ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له روسیا، ئه‌فریقاى باشور، مه‌كسیك، پیرۆ، چیلى، ئیسپانیا، ئێران، كۆڵۆمبیا و به‌ریتانیا له زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانى جیهانن.
هەر بەپێی داتاكانی ماڵپەڕەكە، تائێستا 688 هەزار و 974 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 11 ملیۆن و 334 هەزار كەسیش چاكبونەتەوە.
هه‌رچى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانه ئه‌مریكا به 157 هه‌زار و 898 كه‌س له‌پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندییه‌كه‌یه و دواى ئه‌ویش به‌ڕازیل به 93 هه‌زار و 616 گیان له‌ده‌ستدان، به‌دواى ئه‌وانیشدا به‌ریتانیا، مه‌كسیك، هندستان، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا له زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانى جیهانن.
هه‌رچى عێراقیشه، له‌رووى ژماره‌ى توشبوانه‌وه له ریزبه‌ندى 21ى زه‌ره‌مه‌ندریتن وڵاته‌كانى جیهانه‌و تائێستا 126 هه‌زار و 704 توشبوى تۆماركردوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 805 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 89 هه‌زار و 275 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.