نه‌وا
به‌هۆی سوكایه‌تیكردن به مێرمنداڵێكی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی و به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی یاسا له‌عیراق و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
دوێنێ له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له عیراق ڤیدیۆی مێرمنداڵێك بڵاوكرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، كه جلی سه‌ربازییان پۆشیوه، ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و به چه‌قۆ قژی ده‌تاشرێت، ڤیدیۆكه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر تۆماركراوه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد "له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی پاراستنی یاسا و ته‌واوی ئه‌و پۆلیسانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه لهسوكایهتیكردن به‌و مێرمنداڵه‌ی، كه له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركراون".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی مێرمنداڵه‌كه، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێن و هیچ پۆلیسێكی به‌شدار له‌و كاره به‌ده‌ر نابێت له لێپرسینه‌وه.