نه‌وا
زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى دواى ئه‌وه‌ى له خولى یانه‌ى پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كرایه‌ده‌ره‌وه، چاره‌نوسى خۆى له‌گه‌ڵ یانه ئیسپانییه‌كه ئاشكراده‌كات.
زیدان له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌كردوه، ئێستا راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریده و هیچ شتێكى ناسروشتى روینه‌داوه.
به رۆژنامه‌نوسانیشى وت "پێویستتان به‌وه نییه پرسیارى زیاترم لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به داهاتوم، هه‌مومان پشوو وه‌رده‌گرین و وه‌رزى داهاتوو ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
له یارى گه‌ڕانه‌وه‌ى خولى 16ى یانه‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ى مانچسته‌رسیتى ئینگلیزى به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى برده‌وه و له یارى چونیشدا به هه‌مان ئه‌نجام یاریه‌كه‌ى بردبوه‌وه و یانه‌كه‌ى زیدانى راهێنه‌رى له خوله‌كه كرده‌ده‌ره‌وه.