حكومەتی بەریتانیا سەدان تاوانی جەنگیی سوپاكەی لە عیراق و ئەفغانستان شاردوەتەوە

09/08/2020 جیهان

نەوا
ماڵپەڕی "زە كەناری" بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا سەدان تاوانی جەنگیی سوپای وڵاتەكەیان لە عیراق و ئەفغانستان شاردوەتەوە، كە پێش چەند ساڵێك ئەنجامیانداوە.
ماڵپەڕەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردوە، لێكۆڵەرانی پۆلیسی سەربازیی بەریتانی سەدان تاوانی جەنگیان شاردوەتەوە، كە هێزە تایبەتەكانی وڵاتەكەیان لە ئەفغانستان ئەنجامیانداوە بەتایبەتی لەو پرۆسانەی بە شەواندا بەڕێوەچون، یەكێك لەو تاوانانەش كوشتنی سێ‌ منداڵ و گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بوە لەساڵی 2012دا.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە كەتیبەی سێی پادشایی لە سكۆتلەندا پرۆسەی ئەشكەنجەدانی لە سەربازگەی "ستیڤن" لە پارێزگای بەسڕەی باشوری عیراق ئەنجامداوە.
سەرەڕای ئەوەش هێزەكانی SAS و SBS ی بەریتانی چەندین تاوانی جەنگیان لە عیراق و ئەفغانستان ئەنجامداوە وەك ئەشكەنجەدانی بەندكراوان و زیندانیكردنیان لە زیندانێكدا، كە هێندەی كولانەی سەگێك بوه.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group